پلاتینی دەتوانێت بەشداری یۆرو بکات

0
میشێل پلاتینی

میشێل پلاتینی

یاریگا
میشێل پلاتینی، سەرۆکی سڕ کراوی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا ” یوێفا ” وەکو کەسێکی سادە رێگەی پێدەدرێت بەشداری لە پالەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بکات.

فێدراسیۆنی نێودەولەتی تۆپی پێ جیهان ” فیفا ” نامەیەکی ئاراستەی بەرپرسانی تۆپی پێ ئەوروپا کردووە، رێگە بە پلاتینی بدرێت وەکو کەسێکی سادە بەشداری لە یارییەکانی یۆرۆی۲٠۱٦ بکات، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پیاوی فەرەسی بەم دواییە بە هۆی تێوەگلان لە کەیسێکی گەندەلی لە گشت کار و چالاکیەکی وەرزشی سڕ کراوە.

پلاتینی تا ئێستا هیچ پلانێکی نیە بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆی وڵاتەکەی، بۆیەش پێناچێت لە یاری کردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای نێوان فەرەنسا و رۆمانیائامادە بێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply