دۆرتمۆند لەسەر دەنگۆکان هاتە دەنگ

پیەیر ئاوبامامێیانگ

پیەیر ئاوبامامێیانگ

یاریگا
پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە پیەیر ئاوبامامێیانگ، هێرشبەری گابۆنی بۆروسیا دۆرتمۆند دەیەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەراوە بکات، بەرپرسانی ئەو یانەیە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە.

ساشا فلیگێ، بەرێوەبەری راگەیاندنی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند ئاشکرای دەکات، تا ئەو کاتە هیچ راستیەکی نیە ئەو دەنگۆیانەی باس لە چوونی ئاوبامامێیانگ دەکەن، هەربۆیە ئەو یاریزانە بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆی لەگەڵ هیچ یانەیەک نەکردووە.

لە ماوەی رابردوو دەنگۆی بەهێز هەبوون، ئاوبامامێیانگ هێرشبەری ۲٦ ساڵی دۆرتمۆند، نزیکە لەوەی پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەراو بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply