فەرمی: مانچێستەر یونایتد یەکەم گواستنەوەی یەکلایی کردەوە

ئێریک بێلی

ئێریک بێلی

یاریگا
ئێریک بێلی, بەرگریکاری لاوی کۆتدیڤواری پێشووی یانەی ڤیاریالی ئیسپانیا بە شێوەیەکی فەرمی بووە یاریزانی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا.

پێگەی فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتد بڵاویکردەوە, بەرپرسانی یانەکەیان لەسەر داوای خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی, ماوەیەک بوو دەستیان بە گفتوگۆ کردن کردبوو لەگەڵ بەرپرسانی ڤیاریالی ئیسپانیا, بە مەبەستی گواستنەوەی ئێریک بێلی بەرگریکاری ئەو یانەیە, بۆیە دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی, ئەمرۆ بە شێوەیەکی فەرمی ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کرد.

بێلی تەمەن ٢٢ ساڵ, تێچووی گواستنەوەی بۆ ریزەکانی مانچێستەر یونایتد دەگاتە ٤٠ ملیۆن یورۆ.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply