سیمیۆنێ لەسەر پێشنیارەکەی فرانسیەکان ھاتە دەنگ

دییگۆ سیمیۆنێ

دییگۆ سیمیۆنێ

یاریگا
دییگۆ سیمیۆنێ, راھێنەری ئارجانتینی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ئیسپانیا لە ماوەی رابردوو چەندین یانەی ئەوروپی ھەوڵی بەدەست ھێنانی دەدەن.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو, بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فرانسا ھەوڵی ئەوەیانداوە سیمیۆنێ راھێنەری ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانا وەک راھێنەری وەرزی داھاتووی یانەکەیان دەست نیشان بکەن, بەڵام ناوبراو ئەو ھەوڵانەی یانەی فرانسی رەتدەکاتەوە.

ئەمرۆ ” جیانلۆکا دی مارتزیۆ” شارەزا لە بواری گواستنەوەکان ئاشکرای کردووە, سیمیۆنێ لە ھەوڵی ئەوەدایە بۆ وەرزی داھاتوو لە ئێستاوە پێکھاتەی رۆخێ بلانکۆس ئامادە بکات, بۆیە بە ھیچ شێوەیەک بیر لەو گرێبەستانە ناکات کە پێشکەشی کراون.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر