بارسێلۆنا شوێنگرەوەی بارترای دۆزییەوە

0
ساموئێل یومتیتی

ساموئێل یومتیتی

یاریگا
مارک بارترا, بەرگریکاری ئیسپانی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئەو وڵاتە, دوای جێھێشتنی ریزەکانی یانەکەی, بەرپرسانی کەتەلۆنی ناچار کرد ھەوڵ بۆ گواستنەوەی شوێن گرەوەی بدەن.

رۆژنامەی “Mundo Deportivo”ـ وەرزشی ئیسپانیا ئاشکرای کردووە, بەرپرسانی بارسێلۆنا بۆ شوێنگرەوەی بارترا, دەیانەوێت دەست بە ھەوڵەکانیان بکەن, بۆ گواستنەوەی ساموئێل یومتیتی بەرگریکاری لاوی فرانسی یانەی ئۆلمپیک لیۆنی ئەو وڵاتە.

پێشتر ئێریک ئابیدالی بەرگریکاری فەرەنسی پێشووی یانەی بارسێلۆنا, پێشنیاری بۆ بەرپرسانی کەتەلۆنی کردبوو, تواناکانی ئەو بەرگریکارە لاوە بگوازنەوە ریزەکانیان, بۆیە لەم کاتەدا بەرپرسانی بارسێلۆنا, دەیانەوێت یومتیتی وەک شوێنگرەوەی بارترا بگوازنەوە ریزەکانیان.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply