پەتای پێکان بەردەوامی هەیە

0
مۆرگان شنایدەرلین

مۆرگان شنایدەرلین

یاریگا
پەتای پێکانی یاریزانان بەردەوامی هەیە و ئەمجارەیان لاسانا دیارا، ناوەراستکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا تووشی پێکان بووە و ناتوانێت بەشداری یۆرۆی2016 بکات.

پێگەی “Goal” بڵاویکردەوە، دیارای تەمەن ۳۱ ساڵ دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرچاو لە وەرزی رابردوو، بووە هۆکاری ئەوەی دیدیێ دێشامبی راهێنەری کەلەشێرەکان جارێکی تر بانگهێشتی بکات بۆ یۆرۆی وڵاتەکەی، بەڵام لاسانا چانس یاوەری نەبوو و پێش دەستپێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا تووشی پێکان بوو.

دێشامب بۆ شوێنگرەوەی دیارای پێکاناوی، مۆرگان شنایدەرلین ناوەراستکاری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە.

لاسانا دیارا

لاسانا دیارا

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply