میلان یاریزانێکی پێشووی لیڤەرپولی دەوێت

0
دانیێل ئاگێر

دانیێل ئاگێر

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، بۆ زیاتر توکمە کردنی ریزی یانەکەیان، چەند یاریزانێکیان بۆ هاوینی ئەمساڵ کردۆتە ئامانج، یەکێک لەوانەش دانیێل ئاگێر بەرگریکاری دانیمارکی پێشووی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرایە.

سەرەرای ئەوەی ئەیسی میلان وەرزی داهاتوو بەشداری هیچ پاڵەوانتیەکی ئەوروپی ناکەن، بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە بۆ دووبارە گەرانەوەیان بۆ ئەوروپا، وەرزی داهاتوو دەیانەوێت بە پێکهاتەیەکی باش بەشداری سێریا ئەی بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش بیر لە گواستنەوەی ئاگێر بەرگریکاری یانەی برۆندبی دانیمارک دەکەنەوە.

ئاگێری ۳۱ ساڵ، چەند رۆژی داهاتوو گرێبەستەکەی بە کۆتا دێت، بەم هۆیەوە بەرپرسانی رۆسێنەری چانسێکی باشیان هەیە بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply