‏PSG شوێنگرەوەی ئیبراهیمۆڤیچی دۆزییەوە

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ

یاریگا
پاش ئەوەی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی بریاریدا ریزەکانی پاریس سانجێرمان جێدێلێت، بەرپرسانی فرانسی چەند شوێنگرەوەیەکیان بۆ هێلی پێشەوەی یانەکەیان دەست نیشانکردووە.

ئەمرۆ لە بریتانیا، رۆژنامەی ” Daily Express” ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی پاریس سانجێرمان رومێلۆ لوکاکۆ، هێرشبەری بەلجیکی یانەی ئێڤەرتۆنی ئەو وڵاتەیان کردۆتە ئامانج، هەربۆیە پێدەچێت گفتوگۆیەکی نهێنییان لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەنجام دابێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژانی رابردوو لوکاکۆ رایگەیاندبوو دەیەوێت ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت، بۆیە بەرپرسانی فرانسی بە دەرفەتیان زانیوە و دەیانەوێت وەک شوێنگرەوەی ئیبرا، ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

رومێلۆ لوکاکۆ

رومێلۆ لوکاکۆ

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر