سەرۆکی بایرن میونشن مژدەیەکی خۆش رادەگەینێت

کارل هاینز رۆمینیگێ

کارل هاینز رۆمینیگێ

یاریگا
هەفتەی رابردوو خودی بەرێوەبەری کارەکانی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، گۆلکاری پۆلەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا پشت راستی کردەوە ئەو یاریزانە گفتوگۆی لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا کردووە، بۆ پەیوەندیکردن بەو یانەیەوە.

کارل هاینس رۆمینێگی، سەرۆکی یانەی بایرن میونشن ئەمرۆ سەبارەت بەو هەواڵە هاتە دەنگ و گوتی” ئێمە ماوەیەکە ئاگاداری ئەوەین کە بەرپرسانی ریال مەدرید، هەوڵی گواستنەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی دەدەن، بەڵام دەمەوێت ئەو مژدەیە بە هاندەرانی یانەکەمان بدەم، رۆبێرت وەرزی داهاتوو لە ریزی یانەکەمان بەردەام دەبێت.

ماوەیەکە بەرپرسانی ریال مەدریدی ئیسپانیا، هەوڵ بۆ گواستنەوەی لێڤاندۆڤسکی گۆلکاری باڤارییەکان دەدەن، هەربۆیە نیگەرانی لای هاندەرانی ئەڵمانی دروست کردبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر