شۆک لە میلان

سان سیرۆ

سان سیرۆ

یاریگا
سەرچاوەکان لە ئیتاڵیا بڵاوییان کردەوە، پۆلیسی شاری میلان سندوقێکی گومانلێکراوییان لە یەکێک لە مێترۆکانی ئەو شارە دۆزیوەتەوە.

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ، لە ئیتاڵیا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە لە مێترۆی ژمارە یەکی شاری میلان سندوقێکی گومانلێکراو دۆزراوەتەوە کە پێشبینی دەکرێت بە مەبەستی کاری تیرۆرستی دانراوە، هەرچەند پۆلیسی ئەو شارە هەوڵی داوە کە ئەو هەواڵە بپارێزێت، بۆ ئەوەی دڵەراوکێ لای هاندەران و گەشتیارانی فینالی چامپیۆنز لیگ دروست نەکات، بەڵام دواجار ئەو هەواڵە درزی کرد و ئێستاش هەموو لایەکی تووشی ترس و دڵەراوکێ کردووە.

بریاروایە، ئەمشەو سەعات ۹:٤٥ خولەک بە کاتی باشووری کورستان، لە یاری فینالی چامپیۆنز لیگ هەردوو یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید و ریال مەدریدی ئیسپانیا، لە یاریگای سان سیرۆی شاری میلانی ئیتاڵیا رووبەرووی یەکتری ببنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply