ئیبرا یانەکەی داهاتووی ئاشکرا دەبێت

0
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سویدی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان ناوی بە چەندین یانەوە بەستراوە، لەوانەش مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا.

مینۆ رایۆلا، بەرێوەبەری کارەکانی ئیبرا سەبارەت بە چوونی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا گوتی” ئیبرا سورپرایزی پێیە و نایەوێت یاری بۆ شەیتانە سوورەکان بکات، هەربۆیە لە ماوەی داهاتوو سورپرایزەکەی ئاشکرا دەکات.

سەبارەت بەم هەواڵە چاوەرواننەکراوە، رۆژنامەی ” Gazzetta dello sport”ی ئیتاڵیا ئاشکرای دەکات، ئیبراهیمۆڤیچ دەیەوێت بگەڕێتەوە ریزەکانی ئەیسی میلان و یاری بۆ ئەو یانەیە بکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply