ئه‌و پێکهاته‌ زێڕینه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا وازیان له‌ یاریکردن هێنا

reu_304891

یاریگا-زۆرجار کۆتایی  وه‌رزێکی تۆپی پێ مانای هاتنه‌وه‌ی  وه‌رزێکی دیکه‌ نیه‌ بۆ یاریزانان و بۆ هه‌میشه‌ ماڵئاوایی ده‌که‌ن.

ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ کۆتایی خوله‌ گه‌وره‌کای جیهان  کۆمه‌ڵێک  ئه‌فسانه‌ و ئه‌ستێره‌ی دیاری جیهان ته‌مه‌ن ته‌نگی پێهه‌ڵچنین و ماڵئاواییان له‌ چیمه‌نی سه‌وز و تۆپ و هانده‌ران کرد.

گۆڵپارێز : رۆجێرۆ سینی

ته‌مه‌ن ” ٤٣ ساڵ ،  یانه‌ : ساوپاولۆ ، ژماره‌ی یاری ١٢٧٣ یاری

هانده‌رانی خولی به‌ڕازیلی ده‌بێت له‌گه‌ڵ رووداوێک رابهێن که‌ زۆربه‌یان نه‌بینیووه‌ ئه‌ویش یاریگاکانی ئه‌و وڵاته‌یه‌ بێ رۆجیرۆ سینی . ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی ماوه‌ی ٢٤ ساڵه‌ پارێزگاری له‌ ساوپاولۆ ده‌کات ! ئه‌وه‌ی  ناوبراو له‌ سه‌رجه‌م گۆڵپارێزانی مێژووی تۆپی پێ جیا ده‌کاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خاوه‌نی ١٣١ گۆڵه‌.

 

Rogerio Ceni mobbed by his teammates on the final day of the Brazilian season in December.

 

 

 

 

………..

 

هێڵی به‌رگری :

– جۆن هێیتینگا

ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ ،  یانه‌ : ئه‌جاکس ، ئه‌تڵه‌تیکۆ ، ئیڤه‌رتۆن ، فولهام ، هێرتابه‌رلین

ژماره‌ی یاری : ٥١٠

هێیتینگا له‌گه‌ڵ ئه‌جاکس ده‌ستی پێکرد و کاروانێکی سه‌رکه‌وتووی به‌ڕێکرد ، هه‌رچه‌نده‌ دوای به‌رلین گه‌ڕایه‌وه‌ یانه‌ دێرینه‌که‌ی به‌ڵام شکستهێنانی له‌ دووه‌م هه‌وڵدا بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ته‌مه‌نی ٣٢ ساڵیدا بڕیاری وازهێنان بدات.

John Heitinga is the tenth most capped Dutchman of all-time alongside Clarence Seedorf with 87 caps.

 

………

 

نیمانیا ڤیدیج

ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ

یانه‌کان : رێد ستار ، سپارتاک مۆسکۆ ، مانچسته‌ر یونایتد ، ئینته‌ر.

ژماری یاری : ٥٤٧

ڤیدیج له‌ یه‌کێک له‌ باشترین به‌رگریکاره‌کانی ئه‌ورووپاوه‌ گه‌یشت به‌وه‌ی له‌ ئینته‌ر له‌ ته‌واوی ئه‌م وه‌رزه‌دا هیچ یارییه‌کی نه‌کرد. له‌ مانگی یه‌ک گرێبه‌سته‌که‌ی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ و دواتریش به‌یه‌کجاری وازی له‌ یاریکردن هێناNemanja Vidic won nine major honours with Manchester United.

 

………….

 

واڵته‌ر ساموێل

ته‌مه‌ن : ٣٨ ساڵ

یانه‌کان : نیوڵ ئۆڵد بۆیس ، بۆکا جۆنیۆرز ، رۆما ، ریاڵ مه‌درید ، ئینته‌ر ، بازل.

ژماره‌ی یاری : ٦٩١

سه‌ره‌ڕای پێکانی به‌رده‌وام ، والته‌ر ساموێل تا ته‌مه‌نی ٣٨ ساڵی له‌ یاریگاکاندا مایه‌وه‌ تاوه‌کو له‌ سویسرا و له‌گه‌ڵ بازل  کۆتایی به‌ کاروانه‌ دوورودرێژه‌که‌ی هێنا.

 

Walter Samuel averaged seven defensive actions per game in this season's Europa League.

 

……………………..

هێڵی ناوه‌ڕاست

 

مایكڵ ئارتێتا

ته‌مه‌ن : ٣٤ ساڵ

یانه‌کان : بارسێلۆنا ، پاریس سان جێرمان ، رێنجه‌رز ، ریال سۆسیداد ، ئێڤه‌رتۆن ، ئارسناڵ

ژماره‌ی یاری : ٥٣٦

ئارتێتا یه‌کێک بوو له‌ شانازییه‌کانی لاماسیا و وه‌کو ناوه‌ڕاستکارێکی پۆڵا ئاسا ناوی ده‌رکرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌کرا رووبکاته‌ یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌ کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو بریاری وازهێنانی دا

Mikel Arteta had a pass completion rate of 88% in the Premier League this season.

 

 

…………

جێرماین جیناس

 

ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ

یانه‌کان : نۆتینهام ، نیوکاسڵ ، تۆتنهام ، ئه‌ستۆن ڤیلا ، کوینز پارک رێنجه‌رز.

ژماره‌ی یاری : ٤٥٧

جیناس ناوبانگی  له‌ ئینگلته‌را تێپه‌ڕینه‌کرد به‌ڵام وه‌کو ناوه‌راستکارێکی پڕ ووزه‌ و به‌ جوڵه‌ و به‌هره‌دار ناسراوه‌.  له‌ کۆتایی ساڵئ ٢٠١٤ گرێبه‌سته‌که‌ی نوێنه‌کرایه‌وه‌ و پاش ئه‌وه‌ی هیچ گرێبه‌ستێکی دیکه‌ی پێنه‌گه‌یشت بڕیاریدا به‌ یه‌کجاری وازی له‌ یاریکردن بهێنێت.

Jermaine Jenas made 21 appearances for England.

 

…………

 

خوان کارلۆس ڤالیرۆن

ته‌مه‌ن : ٤٠ ساڵ

یانه‌کان : لاس پاڵماس ، مایۆرکا ، ئه‌تڵه‌تیکۆ ، دیپۆرتیڤۆ

ژماره‌ی یاری : ٧٧٠

ڤالیرۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا یاریزانێکی ناسراو نه‌بوو به‌ڵام یه‌کێک بووه‌ له‌ به‌ ئه‌زموونترین و دیارترین ناوه‌ڕاستکاره‌کانی لالیگا له‌ ساڵانی رابردوودا.    ناوبراو ١٣ ساڵی له‌ یاریگای ریازۆر به‌سه‌ربرد پاشان له‌ ٢٠١٤ گه‌ڕایه‌وه‌ لاس پاڵماس و یارمه‌تی ئه‌و یانه‌یه‌ی دا بگه‌ڕێته‌وه‌ لالیگا پاشان له‌م وه‌رزه‌دا وازی له‌ یاریکردن هێنا

Juan Carlos Valeron earned 46 international caps for Spain between 1998-2005.

 

 

 

 

……….

 

رۆبه‌رت پیرێس

ته‌مه‌ن : ٤٢ ساڵ

یانه‌کان : میتز ، مارسیلیا ، ئارسناڵ ، ڤیاریاڵ ، ئه‌ستۆن ڤیلا ، گوا

ژماره‌ی یاری : ٦١٦

ره‌نگه‌ واتان زانیبێت پیرێس ده‌مێکه‌ وازی له‌ یاریکردن هێناوه‌ به‌ڵام له‌ راستیدا تا کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌ هیندستان یاری ده‌کرد. پیرێس یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌ستێره‌ مێژووییه‌کانی ئارسناڵ و ئه‌ندامێکی نه‌وه‌ زێڕینه‌که‌ی ئه‌و یانه‌یه‌

Robert Pires scored 62 goals for Arsenal.

 

………

 

هێڵی هێرشبه‌ر

 

لوکا تۆنی

ته‌مه‌ن: ٣٨ ساڵ

یانه‌کان : مۆدینا ، ئیمپۆلی ، فیۆرێنزۆلا ، لۆدیجیانی ، تریڤیسۆ ، ڤیچێنزا ، بریشیا ، پالێرمۆ ، فیۆره‌نتینا ، بایه‌رن میونشن ، رۆما ، یۆڤێنتۆس ، نه‌صر ، ڤیرۆنا.

ژماری یاری : ٧٠٥

تۆنی یه‌کێک له‌و یاریزانانه‌ی زۆرترین یانه‌ی گۆڕیووه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆربه‌یاندا هه‌ستی گۆڵکردنی له‌ده‌ست نه‌داوه‌ و یه‌کێک بووه‌ له‌ باشترین هیرشبه‌ره‌ ئیتاڵییه‌کانی ده‌یه‌ی رابردوو. له‌ وه‌رزی رابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ٣٧ ساڵ بوو به‌ڵام له‌ پێکهاته‌ی نمونه‌یی خولی ئیتاڵی و گۆڵکاری خوله‌که‌ بوو

Luca Toni has netted 48 goals in his last three Serie A seasons.

 

……….

 

راول گۆنزالیس

ته‌مه‌ن : ٣٨ ساڵ

یانه‌کان : ریاڵ مه‌درید ، شاڵکێ ، سه‌د ، نیو یۆرک کۆزمۆس

ژماری یاری : ١٠٣٤ یاری

راول گۆنزالێس گۆڵکاری مێژوویی ریاڵ مه‌درید بوو پێش کریستیانۆ ، کاروانه‌ مێژووییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ قه‌ڵای سپی  به‌ ئاسانی له‌ یاد ناکرێت. راول دوای مه‌درید  هه‌مان راول نه‌بوو به‌ڵام ناوه‌که‌ی هه‌ر به‌ گه‌وره‌یی ده‌مێنێته‌وه‌

Raul is second on Real Madrid and Spain's all-time top goalscorer list with 323 and 44 respectively.

 

………

 

دیگۆ میلیتۆ

ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ

یانه‌کان ؛ راسینگ ، جه‌نه‌وا ، زاراگۆزا ، ئینته‌ر

ژماره‌ی یاری : ٦٢٢

میلیتۆ باشترین ئاستی خۆی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر نیشاندا و رۆڵێکی گرنگی گێڕا له‌ به‌ده‌ستهێنانی چامپیۆنزلیگ له‌ ساڵی ٢٠١٠ دا  بۆ ئه‌و یانه‌یه‌.

Milito's finest hour: He scored both goals in Inter's 2-0 win over Bayern Munich in the 2010 Champions League final.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply