گۆتزە کارێکی سەیر پێناو مانەوە لە بایرن میونشن ئەنجام دەدات

یاریگا
ماریۆ گۆتزە، یاریسازی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، پێناو مانەوەی لە ریزەکانی یانەکەی بەرێوەبەری کارەکانی لە کارەکەی لا دەدات.

رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بە هۆی ئەوەی کە بەرێوەبەری کارەکانی گۆتزە چەندینجار گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڤاری کردووە بۆ جێهێشتنی ئەو یانەیە، یاریسازی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ناچار کردووە لە کارەکەی لابدات، چونکە ناوبراو نایەوێت ریزەکانی باڤاری جێبێڵێت.

ماوەیەکە بەرپرسانی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا هەوڵی گواستنەوەی گۆتزە دەدەن، بەڵام یاریزانی ئەڵمانی رەتیدەکاتەوە ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر