مارسیال ناسناوێکی تری بەدەستهێنا

0
ئانتۆنی مارسیال

ئانتۆنی مارسیال

یاریگا
ئانتۆنی مارسیال، هێرشبەری لاوی فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا بوو بە خاوەنی جوانترین گۆلی ئەم وەرزەی پریمەر لیگ.

مالپەری فەرمی پریمەر لیگ داوای لە بەشداربووانی کرد جوانترین گۆلی وەرزی 2015-2016 دەست نیشان بکەن، رکبەی بەدەستهێنانی جونترین گۆل لە دوو قۆناخ ئەنجامدرا و لە کۆتاییدا گۆلی مارسیال بەرامبەر ستۆک سیتی و گۆلەکەی بێنتکی هێرشبەری لیڤەرپۆل بەرامبەر مانچێستەر یونایتد گەیشتنە قۆناخی کۆتایی.

لە قۆناخی کۆتایی راپرسیەکە، گۆلەکەی مارسیال بە رێژەی 57.6٪ دەنگەکانی بەدەست هێناو بە جوانترین گۆل ساڵ دەست نیشانکرا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply