فەرمی: ئاوبامامێیانگ خۆی یەکلایی کردەوە

پیەر ئاوبامامێیانگ

پیەر ئاوبامامێیانگ

یاریگا
پیەر ئاوبامامێیانگ, گۆلکاری گابۆنی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دواجار لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گەیشتە رێکەوتن لەسەر مانەوەی.

رۆژنامەی “Bild”ـی وەرزشی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات, ئاوبامامێیانگ گۆلکاری گابۆنی زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا دواجار رەزامەندی نیشاندا لەسەر مانەوەی لە ریزەکانی یانەکەی, بوێە ئەو ھێرشبەرە بە توانایە وەرزی داھاتووش لە ریزەکانی یانەکەی بەردەوام دەبێت.

ماوەیەک پێش ئێستا دەنگۆیەکی بەھێز ھەبوو, بەرپرسانی ریال مەدرید لە ھەوڵێکی جدیدان بۆ گواستنەوەی ئاوبامامێیانگ, بەڵام بەم دواییە ھیچ قسەیەکیان لەسەر ئەو یاریزانە نەکرد, بۆیە گۆلکارە گابۆنیەکە دواجار مانەوەی خۆی یەکلایی کردەوە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply