لیستەر سیتی نا ئومێد دەبێت لە ئامانجەکەی

ئەحمەد موسا

ئەحمەد موسا

یاریگا
بەرپرسانی یانەی لیستەر سیتی ئینگڵتەرا, ماوەیەکە ھەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەحمەد موسا ھێرشبەری نایجیری یانەی سێسکا مۆسکۆی روسیا دەدەن, بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە داوای پارەیەکی زۆر دەکەن.

پێگەی ” Sky sport” بڵاویکردەوە, دوای ئەوەی وەرزی ئەمساڵ لە پریمەر لیگ ناسناوی پالەوانەتیان بەدەست ھێنا, بەرپرسانی لیستەر سیتی لە ھەولێ بە ھێز کردنی ریزەکانی یانەکەیانن بۆ وەرزی داھاتوو, ھەربۆیە یەکێک لە ئامانجەکانیان ئەحمەد موسا ھێرشبەری یانەی سێسکا مۆسکۆی روسیایە, بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە داوای 23 ملیۆن پاوەند دەکەن, ئەمەش پارەیەکی زۆرە بۆ پاڵەوانی پریمەر لیگ.

موسی وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ یانەکەیدا لە خولی پلە نایابی روسیا, توانی ١٨ گۆل تۆمار بکات و شەش گۆلیش دروست بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply