بێنیتیز لەگەڵ نیوکاسل بەردەوام دەبێت

رافا بێنیتیز

رافا بێنیتیز

یاریگا
بەرپرسانی یانەی نیوکاسل یونایتدی ئینگڵتەرا, بۆ ھێشتنەوەی رافا بێنیتیز راھێنەری ئیسپانی یانەکەیان, دەستیان بە گفتوگۆ کردن کردووە لەگەڵ ئەو راھێنەرە.

ئەمرۆ پێگەی “Sky sport” ئاشکرای کرد, بەرپرسانی نیوکاسل سەرەرای دابەزینیان لەگەڵ بێنیتیز بۆ چامپیۆن شیپ, بەڵام دەیانەوێت لەگەڵ ئەو راھێنەرە بەردەوام بن, ھەربۆیە ئەمرۆ گرێبەستێکی سێ ساڵەیان پێشکەش بەو راھێنەرە کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە, ھەردوولا گەیشتۆنەتە رێکەوتنێکی سەرەتایی و یەکێک لە مەرجەکانی مانەوی رافا لە پۆستەکەی, ھێنانی چەند یاریزانێکە بۆ یانەکەی, بەرپرسانی نیوکاسلیش ئەو مەرجەیان پەسەند کردووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply