ڕامۆس دەتوانین سیناریۆی چامپیۆنزلیگی 2014 دووبارە بکەینەوە

سێرجیۆ ڕامۆس، ڕیاڵ مەدرید

سێرجیۆ ڕامۆس، ڕیاڵ مەدرید

یاریگا

بەر لە چەند ڕۆژێک لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئاتلەتیکۆ مەدرید، سێرجیۆ ڕامۆس ڕایگەیاند کە یانەی شاهانە دەتوانێت جارێکی دیکە سیناریۆی 2014 دووبارە بکاتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، ڕامۆس گوتی” ئێمە بە تەواوی شارەزای یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدین، لە یاری کۆتایی نابێت هەڵە بکەی، ڕەنگە بە یەک هەڵە نازناوەکە لە دەست بدەین، جەماوەری ڕیاڵ مەدرید شایستەی ئەوەن دڵیان خۆش بێت، من وەک کاپتنی تیپ خوازیارم وەکو ساڵی 2014 جامەکە بەرز بکەمەوە”.

ڕامۆس، لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2014 بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید توانی لە کاتی زیادکراوی یارییەکە گۆلی یەکسانبوون تۆمار بکات، دواتریش یانەی شاهانە لە دووگێمی زیادکراوی یارییەکە توانیان سێ گۆڵ تۆمار بکەن و بۆ دەیەمین جار جامی چامپیۆنزلیگ بەرزبکەنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر