دوایین زانیاری لەسەر پێکانی رۆنالدۆ

کریستیانۆ رۆنالدۆ

کریستیانۆ رۆنالدۆ

یاریگا
پاش ئەوەی بەیانی ئەمرۆ کریستیانۆ رۆنالدۆ, ھێرشبەری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدرید لە راھێنانەکانی یانەکەی تووشی پێکان بوو, دلگرانیەکی زۆری لای ھاندەرانی یانەکەی دروست کردووە.

زیدان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی “as”ـی ئیسپانیا سەبارەت بە پێکانەکەی رۆنالدۆ گوتی” رۆنالدۆ ئەمرۆ لە رانیدا ھەستی بە ئازار کردووە, دواتر پزیشکەکانی یانە پشکنینیان بۆ کردووە و دەرکەوت ئەو یاریزانە ھیچ کێشەیەکی نیە, بۆیە بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ ئامادە دەبێت.

بریاروایە شەوی شەممەی داھاتوو, لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ, ھەردوو یانەی ریال مەدرید و ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا رووبەرووی یەکتری ببنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply