دوایین لێدوانی پزیشکی سوارێز

0
لویس سواریز

لویس سواریز

یاریگا
لویس سوارێز, گۆلکاری ئۆروگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای پێکانە قورسەکەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر سێڤییا, ئەو یاریزانە ناتوانێت بەشداری لە قۆناخی کۆمەڵەکانی کۆپا ئامێریکا بکات.

دوێنی یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە, سوارێز بە ھۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە, ناچارە تا سەرەتای مانگی داھاتوو لای ئەوان راھێنان بکات و دواتر پەیوەندی بە یەکەی مەشق و راھێنانەکانی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە بکات, سوارێز بە ھۆی ئەو پێکانەوە ناتوانێت لە قۆناخی کۆمەڵەکان بەشداری لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بکات.

لەمبارەیەوە پزیشکی ھەڵبژاردەی ئۆروگوای گوتی” سوارێز لە رانیدا تووشی پێکان بووە, بۆیە پێویستی بە سێ ھەفتە راھێنان ھەیە, بەم ھۆیەوە دوای کۆتایی ھاتنی قۆناخی کۆمەڵەکانی کۆپا ئامێریکا, ئینجا دەتوانێت بگەرێتەوە یاریگاکان.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply