گۆتزە دوایین بریاری ئاشکرا دەکات

ماریۆ گۆتزە

ماریۆ گۆتزە

یاریگا
ماریۆ گۆتزە، یاریسازی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ماوەیەکە بووەتە ئامانجی بەرپرسانی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا، بەڵام ناوبراو لە نوێترین دەرکەوتنیدا جێهێشتنی یانەکەی رەتدەکاتەوە.

گۆتزە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ” بیلد”ی وڵاتەکەی گوتی” دەمەوێت وەرزی داهاتوو لەژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئانچێلۆتی یاری بکەم، بۆیە لە ئێستاوە هەموو هەولێکم بۆ وەرزی داهاتوو دەست پێدەکەم، بۆ ئەوەی بگەرێمەوە سەر ئاست جاران، بەم هۆیەوە نامەێت بۆندێز لیگا جێبێلم.

ئەمە لە کاتێکدایە، چەند رۆژی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، خودی ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی وەرزی داهاتووی باڤارییەکان، داوای لە گۆتزە کردووە ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت، بەڵام بە پێ قسەکانی ئەو یاریزانە بێت، ئیتر لیڤەرپولیەکان بێ هیوا دەبن لە گواستنەوەی.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply