بەرێوەبەری کارەکانی مۆراتا لە مەدریدە

ئالڤارۆ مۆراتا

ئالڤارۆ مۆراتا

یاریگا
دوای کۆتایی هاتنی خولە ئەوروپیەکان دەنگۆی گواستنەوەی یاریزانان بازاری گواستنەوەیان گەرم کردووە، ئالڤارۆ مۆراتای هێرشبەری ئیسپانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا، لە سەردێری ئەو دەنگۆیانەیە.

ئەمرۆ رادیۆی کادێنای ئیسپانیا ئاشکرای کردووە، بەرێوەبەری کارەکانی ئالڤارۆ مۆراتا لە شاری مەدرید چاوی کەوتووە بە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید، سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی شاهانە، بەڵام پێدەچێت سەرۆکی مەدریدییەکان بیەوێت مامەلە بەو یایزانە بکات، چونکە بەپێ پێشبینیەکان بێت ئەستەمە مۆراتا جێگای لە پێکاتەی ئەو یانەیە ببێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، مۆراتا پێدەچێت ئیتر لە ئیتاڵیا نەمێنێت، هەربۆیە یەکەم ئامانجی پریمەر لیگە و یانەی ئارسێنالیش ئەو یاریزانەیان کردۆتە ئامانج، بەم هۆیەوە، دەگوترێت پێرێز دەیەوێت مۆراتا بە ۳٠ ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە ریزەکانی و دواتر بە پارەیەکی زیاتر پێشکەشی ئارسێنال بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply