بەیاننامەی بارسێلۆنا سەبارەت بە پێکانەکەی سوارێز

0

یاریگا

لویس سوارێز

لویس سوارێز


لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆروگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، دوای پێکانەکەی لە یاری بەرامبەر سێڤییا دەنگۆی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، بۆیە ئەمرۆ یانەی کەتەلۆنی بەیاننامەیەکی لەمبارەوە بڵاوکردەوە.

یانەی کەتەلۆنی لە پێگەی فەرمی یانەکەیان بڵاویکردەوە، هێرشبەری ئۆروگوایی لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر سێڤییا تووشی پێکان بوو، بۆیە ئەمرۆ پشکنینی ووردی پزیشکی بۆ کراوە، لەو پشکنینانەدا دەرکەوتووە، سوارێز لە رانیدا تووشی پێکان بووە، بەڵام دەتوانێت دەست بە ئامادەکارییەکانی بکاتەوە.

لە بەردەوامی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە، سوارێز دوای چەند رۆژی تر دەست بە راهێنانەکانی دەکاتەوە، دواتر لە یەکی مانگی داهاتوو پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەو دەکات، بۆ بەشدایکردن لە پالەوانیەتی کۆپا ئامێریکا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply