جیمی ڤاردی بەهۆی هاوسەرگیری کردنی بەرانبەر ئوسترالیا یاری ناکات

0
ڤاردی و دەتسگیرانەکەی

ڤاردی و دەتسگیرانەکەی

یاریگا

بە هۆی ئەنجامدانی پڕۆسەی هاوسەرگیری کردن، جیمی ڤاردی ئەستێرەی یانەی لیستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا بەرانبەر هەلبژاردەی ئوستڕالیا یاری ناکات.

بە گوێرەی ڕۆژنامە ئینگلیزییەگان ڤاردی، کە بەم دواییە بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا بانگهێشتکرا، ڕۆژی چوارشەممە ئاهەنگی هاوسەرگیری کردن لەگەڵ( ڕیبیکا نیکۆڵسۆن)
ئەنجام دەدات، بۆیە مۆڵەتی وەرگرتووە و ناتوانێت لەم یارییە دۆستانەیە بەشداری بکات.

ڤاردی، تەمەن 29 ساڵە ولە وەرزی ئەمساڵدا توانی پلەی دووەمی گۆڵکارانی پرێمەر لیگ لە دوای هاری کین بەدەست بهینێت و کاریگەرییەکی باشی لەسەر ئەنجامەکانی یانەی لیستەر سیتی پاڵەوانی خولەکە هەبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply