ئەستێرەکانی بۆندزلیگا مێسی وەک باشترین یاریزانی جیهان هەڵدەبژێرن

0
مێسی و ڕۆناڵدۆ و نێیمار

مێسی و ڕۆناڵدۆ و نێیمار

یاریگا

بەگوێرەی ڕاپرسییەکی ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانیا، یاریزانانی بۆندزلیگای ئەڵمانیا (لیۆنێل مێسی) ئەستێرەی بارسێلۆنایان بە باشترین یاریزانی جیهان هەڵبژارد.

ڕۆژنامەی (کیکەر)ی ئەڵمانیا، بۆچوونی ژمارەیەکی زۆری ئەستێرەکانی بۆندزلیگای وەرگرتووە و بە گوێرەی ڕاپرسییەکەش مێسی 47.7٪ دەنگەکانی بە دەست هێناوە، دوای ئەو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە کۆی 29.8٪ پلەی دووەمی گرتووە و نێیمار، ئەستێرەی بارسێلۆناش بە 4.3% لە پلەی سێیەم دێت، دواتریش لویس سوارێز گۆلکاری لیگا بە 3.8 لە پلەی چوارەم هاتووە، دوای ئەوانیش یاریزانان ئیبڕاهیمۆڤیچ ، تۆماس مۆلەر، لیڤاندۆسکی پلەکانی پێنجەم و شەشەم و حەوتەمیان داگیر کردووە.

هەر لە ڕاپرسییەکەدا، یاریزانانی بۆندزلیگا، مۆلەریان وەک باشترین یاریزان دەستنیشان کردووە، کە بتوانێت لە داهاتوو خەڵاتی تۆپی زێڕین وەربگرێت و بە باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان بکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply