یانەی ئاڕسناڵ درێسە تازەکەی ئاشکرا دەکات

0
درێسە تازەکەی یانەی ئاڕسناڵ

درێسە تازەکەی یانەی ئاڕسناڵ

یاریگا
یانەی ئەڕسناڵی ئینگلیزی، درێسە تازەکەی کە تایبەت بۆ وەرزی داهاتوو دروست کراوە، بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکات.

پێگەی فەرمی یانەی ئەڕسناڵ لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت وێنەی درێسە تازەکەی یانەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا هەر یەکە لە سانتی کازۆلا و ئەلێکس سانشێز وهیکتۆر بیلێرینی هەر سێ یاریزانی یانەکە بەم درێسە تازەیە دەردەکەون، کە بڕیارە بۆ وەرزی داهاتوو یاریزانانی یانەکە لە پاڵەونێتیە جیا جیا کان بیپۆشن.

بەپێی پێگەی فەرمی یانەکە، درێسە تازەکەی (گانەرز) لە لایەن کۆمپانیای (پۆما) کە لە سالی 2014 سپۆنسەری یانەکەیە، دروست کراوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply