زێدان بۆ دوو وەرزی داهاتوو لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت

0
زێنەدین زێدان ڕاهێنەری ڕیال مەدرید

زێنەدین زێدان ڕاهێنەری ڕیال مەدرید

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی نزیک لە یانەی شاهانە بڵاویکردووەتەوە، کە دەستەی کارگێڕی یانەی شاهانە بە نیازە (زێدان) بۆ دوو وەرزی داهاتوو، وەک ڕاهێنەری یانەکە بهێڵێتەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) کە زۆر لە یانەی ڕیاڵ نزیکە، ئاشکرای کردووە، کە زێدان کاتێک وەک شوێنگرەوەی (رافائێل بینیتێز) بوو بە ڕاهێنەر هیچ بیری لە گرێبەست و پارە نەکردەوە، ئەو تەنها خوازیاربوو وەک ڕاهێنەر یانەی ریاڵ بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ببات و خۆشحاڵ بوو کە وەک ڕاهێنەری یانەیەکی پلە 3، ببێتە ڕاهێنەری گەورەترین یانەی جیهان، بۆیە دوای ئەوەی لە ماوەی 5 مانگی کارکردنیدا داواکارییەکانی کارگێڕی یانەکە بەزیادەوە بەجێ گەیاند، توانی متمانەی هەمووان بەلای خۆی ڕابکێشێت”.

ماڕکا ئاماژەی کردووە، کە دەستەی کارگێڕی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەرەتا داوایان لە زیزۆ کردبوو، کە بتوانێت یانەکە تا چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنزلیگ ببات و لە لیگاش پلەی دووەم بە دەست بهێنێت، بەڵام زیزۆ وەک ڕاهێنەر هەمووانی سەرسام کرد، بۆیە بەهەموو ئەنجامێکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەرانبەر ئاتلەتیکۆ، زێدان لە وەرزی داهاتوو وەک ڕاهێنەر دەمێنێتەوە، هەروەها ئەگەری ئەوە لە ئارادا هەیە کە ڕیاڵ بۆ دوو وەرزی داهاتوو بە گرێبەستێکی تازە، زیزۆ وەک ڕاهێنەری یانەی شاهانە دەستنیشان بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply