یوڤێنتوس گرێبەستێکی خەیالی رەتدەکاتەوە

پابلۆ دیبالا

پابلۆ دیبالا

یاریگا
بەرپرسانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا, لە پێناو ھێشتنەوەی پابلۆ دیبالا, ھێرشبەری لاوی ئارجانتینی یانەکەیان, گرێبەستێکی 90 ملیۆن یورۆیی بارسێلۆنایان رەتکردۆتەوە.

رۆژنامەی ” Tuttosport”ـی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە, ماوەیەکە بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا, لە ھەوڵی ئەوەدان پابلۆ دیبالا ئەستێرەی لاوی یانەی یوڤێنتوس بگوازنەوە ریزەکانیان, بۆ ئەم مەبەستە بڕی 90 ملیۆن یورۆیان پێشکەش بە بەرپرسانی خانمە پیرەکە کردووە, بەڵام ئەو یانەیە رەتیدەکەنەوە دەستبەرداری ھێرشبەری یانەکەیان بن.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە, بەرپرسانی کەتەلۆنی بێجگە لەو پارەیە, ئامادەن بڕێکی تریش بخەنە سەر ئەو گرێبەستە, بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو دیبالا لە ریزەکانی یانەکەیان یاری بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر