مارادۆنا پێشبینییەکانی خۆی بۆ براوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات

0
مارادۆنا

مارادۆنا

یاریگا

لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسان، دیێگۆ مارادۆنا، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرژەنتینا ڕایگەیاند، کە پێشبینی دەکات ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ زێدان جامی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت.

مارادۆنا، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (ئیتیحاد)ی ئیماڕات، گوتی” ڕیاڵ لەو ساتە زۆر باشە،
زێدان دەتوانێت، مامەڵە لەگەڵ پلانەکانی سیمۆنی بکات، بۆ ئەو بەدەست هێنانی ئەو نازناوە گرنگییەکی زۆری دەبێت، بە بۆچوونی من لەم یارییەدا ئەو یانەیەی زۆر متمانەی بەخۆی هەبێت دەباتەوە، ئەو خاسیەتەش لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەدی دەکرێت”.

هەروەها گوتیشی” سەرکەوتنی دوو یانەی ئیسپانیا بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ باڵادەستی یانەکانی ئیسپانیا دەسەلمێنێت، هەرچەندە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان ئاستی تۆزێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply