ئێڤرا لە سێریا ئەی بەردەوام دەبێت

0
پاتریس ئێڤرا

پاتریس ئێڤرا

یاریگا
پاتریس ئێڤرا, بەرگریکاری فرانسی بالی چەپی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بۆ ماوەی وەرزێکی تر لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

ئەمرۆ رۆژنامەی “Tuttosport”ـی ئیتاڵیا ئاشکرای کرد, بەرپرسانی خانمە پیرەکە داوایان لە ئێڤرای فەرەنسی کردووە, بۆ ئەوەی وەرزی داھاتووش لە ریزی یانەکەیان بەردەوام بێت, ئەو یاریزانەش ئەو داوایەی قبول کردووە, بۆیە پێدەچێت ھەفتەی داھاتوو ئەو پرۆژەیە بە فەرمی ئاشکرا بکرێت.

پاتریس ئێڤرای 35 ساڵ, وەرزی رابردوو لە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد گوازرایەوە ریزەکانی یوڤێنتوس و لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەشداری ٤٧ یاری کردووە و سێ گۆلی تۆمار کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply