ئەمشەو یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ هاندەرانی لە کامب نو ئاهەنگ دەگێڕێت

0
بارسێلۆنا پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا

بارسێلۆنا پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا

یاریگا

دوای بردنەوەی جامی شای ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاند، کە ئەمشەو یاریزانانی یانەکە لەنێو هاندەرانییان لە یاریگای کامپ نو ئاهەنگێکی تایبەت بە بۆنەی بەدەست هێنانی ئەو جامە و نازناوی لیگا دەگێڕن.

لەم بارەیەوە، دەستەی کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا ئاماژەی کرد، کە ئەمڕۆ دووشەممە 23-5-2016 ئاهەنگێکی تایبەتیان بۆ یانەکە ڕێک خستووە، تا بە بۆنەی بەدەست هێنانی لیگا و جامی شا و پاڵەوانێتی یانەکانی جیهان و سوپەری ئەوروپا لەگەڵ هاندەرانی یانەکە ئاهەنگ بگێڕن.

هەروەها یانەکە ئاشکرای کردووە، کە جگە لە تیپی تۆپی پێ، تیپی تازە پێگەیشتوانی یانەکە و تیپی هۆکی و تۆپی دەستیش بە بۆنەی بەدەست هێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئیسپانیا، ڕێزیان لێ دەگیرێت و بەشداری ئاهەنگەکە دەکەن.

یانەی بارسێلۆنا لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لە یانەی سڤیلیای بردەوە و جامی پاڵەوانێتییەکەی لە نێو یاریگای ڤیسینتی کالدیرۆن لە مەدرید بەرز کردەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply