بەهای گرێبەستەکەی مۆرینیۆ لەگەڵ شەیتانە سوورەکان ئاشکرا دەکرێت

0
جۆزێ مۆرینیۆ

جۆزێ مۆرینیۆ

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی بەهای گرێبەستەکەی مۆرینیۆ ئاشکرا دەکات و ئاماژە دەکات کە یانەی مان یۆنایتد بە نیازە بودجەیەکی زەبەلاح بۆ کڕینی یاریزانی ئاست بەرز تەرخان بکات.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، کە دەستەی کارگێڕی یانەی مانچێستەر یۆنایتد، بە نیازە بودجەیەک کە بە 200 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی مەزندە دەکرێت، بخاتە ژێر دەستی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ ئەوەی بە ئارەزووی خۆی چەند یارزانێکی سوپەر دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی لە لایەن کارگێڕی یانەکە گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکرێت.

سەبارەت بە گرێبەستەکەی (سپێشەڵ وان) لەگەڵ مان یۆنایتد، ڕۆژنامەی میرۆر ئاماژەی کردووە، کە ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە بڕی 30 ملیۆن جونەیهی ئەستەرلینی بۆ 3 ساڵ وەردەگرێت.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتووە، کە مۆرینیۆ چەند یاریزانێکی هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی گفتوگۆیان لەگەڵ بکرێت، لەوانە ڕۆدریگێز لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، ستۆنز بەرگریکاری ئیڤێرتۆن، مارکینۆس بەرگریکاری پاریس سان جێرمان، بیێر ئۆبامیانگ هێرشبەری دۆڕتمۆند و ئیبڕاهیمۆڤیچ هێرشبەری پاریس سان جێرمان کە بەم دواییە یانەکەی جێ هێشت و تا ئێستاش چارەنووسی دیاری نەکردووە و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ مۆرینۆ هەیە.

ئاشکرایە، یانەی مانچێستەر یۆنایتد، بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ لویس ڤانگال بەر لە کۆتایی هاتنی بە یەک وەرز هەڵوەشاندەوە و چاوەڕێ دەکرێت، جۆزێ مۆرینیۆ وەک شوێنگرەوەی ئەو ڕاهێنەرە بەم زووانە دەست بەکار بێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply