زێدان خۆشحاڵم کە ڕاهێنەرایەتی باشترین یانەی جیهان دەکەم

0
زێنەدین زێدان

زێنەدین زێدان

یاریگا

لە لێدوانێکدا بۆ پێگەی تۆپی پێی فیدراسیۆنی ئەوروپا، زێنەدین زێدان، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند، کە خۆشحاڵە کە ڕاهێنەری باشترین یانە جیهانە و ئاماژەی کرد کە بۆ یاری ئاتلەتیکۆ باش خۆیان ئامادە کردووە.

لەمیانەی قسەکانیدا زیزۆ گوتی” کارێکی باشە کە توانیمان بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ سەرکەوین، یاری کۆتایی زۆر قورس دەبێت، یانەی ئاتلەتیکۆ زۆر بەهێزە و بە باشی بەرگری دەکەن و هەروەها زۆر بە باشی تۆپی پێ دەکەن، بۆیە بۆ ئەوەی سەرکەوین دەبێت لە ڕووی جەستەیی و هونەری باش ئامادەبین، دەبێت هەموو توانای خۆمان بخەینە گەڕ، بۆ ئەوەی سەرکەوتووبین، چانسی ئێمە و ئەوان وەکو یەکە و بەڵام ئێمە لە لایەنی توانای تاکی چەند یاریزانێک لەوان باشترین”.

سەبارەت بە یانەی شاهانە، زیزۆ گوتی” من یاریکردن بۆ ڕیاڵ مەدرید خەونی مندالێم بوو، ئەو خەونەش بەهۆی سەرۆکی یانەکە هاتە دی، ئێستاش وەک ڕاهێنەر لەگەڵ ڕیاڵ کار دەکەم، ئەوەش دەستکەوتێکی گەورەیە، من زۆر دڵخۆشم کە ڕاهێنەرایەتی باشترین یانەی جیهان دەکەم”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply