ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی پلانی سیمیۆنی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات

0
دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئالەتیکۆ مەدرید

دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئالەتیکۆ مەدرید

یاریگا

بەر لە چەند ڕۆژێک لە بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئاتلەتیکۆ مەدرید، ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی پلانی سیمیۆنی بۆ ئەو یارییە ئاشکرا دەکات.
ڕۆژنامەی(دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە کە سیمیۆنی، کە تا ئێستا لە 19 یاری بەرانبەر ڕیاڵ لە 7 یاری دۆڕاوە و لە 7 یاریش سەرکەوتنی تۆمار کردووە و 5 یاریش یەکسانبووە، بەنیازە لە یاری کۆتایی پلانەکەی لە 4-4-2 بۆ پلانی 4-1-4-1 بگۆڕیت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە لە دوایین مەشقەکانی یانەکە دەردەکەوێت، کە سیمیۆنی بە نیازە تۆرێس وەک (سەری ڕم) بە تەنیا لە هێڵی هێڕش بردن یاری پێ بکات، هەروەها گریزمان و کەراسکۆ لە پشت ئەویاریزانە لە باڵی ڕاست و چەپ دابنێت، تا هێڕشە پێچەوانەکان کاریگەرتر بکات و بۆشاییەکانی نێو یاریگا کەم بکاتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە، کە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دوای ئەو ئاستە بەرزەی فێرناندۆ تۆرێس لە یارییەکانی ئەم دواییە پێشکەشی کردووە، بیر لە لەوە دەکاتەوە کە یاریزانەکە بۆ ساڵێکی دیکەش لە یانەکە بهێڵێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply