بەپەلە: ڤاران بەشداری فینالی چامپیۆنز لیگ ناکات

0
رافایل ڤاران

رافایل ڤاران

یاریگا
رافایل ڤاران, بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا, بە ھۆی پێکانەوە بەشداری لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ ناکات.

کەمێک پێش ئێستا پێگەی فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە, ڤاران بە ھۆی ئەو پێکانەی لە رانی تووشی بووە, پشکنینەکان دەریان خستووە, توانای بەشداریکردنی نابێت لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید.

ڤاران پێدەچێت بە ھۆی ئەو پێکانەوە, بەشداری لە یۆرۆی وڵاتەکەشی نەکات, بەڵام تا ئێستا ئەو ماوەیەی یەکلانەکراوەتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply