ئاڕسناڵ گەورەترین مووچە لە پریمەرلیگ پێشکەش بە مۆراتا دەکات

0
مۆراتا بە درێسی یۆڤێنتۆس

مۆراتا بە درێسی یۆڤێنتۆس

یاریگا

یانەی ئاڕسناڵی ئینگلیزی سوورە لەسەر هێنانی ئەلڤارۆ مۆراتا، بۆیە ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی بەرزترین مووچەی هەفتانەی لەنێو هەموو یاریزانانی پرێمەر لیگ پێ بدات.

ڕۆژنامەی(زا سەن) ی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی ئەرسناڵ هەموو هەوڵەکانی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەست لەگەڵ (مۆراتا)ئەستێرەی یانەی یۆڤێنتۆس واژۆ بکات، بۆ ئەم مەبەستەش یانەکە بڕی 155 هەزار جونەیهی ئەستەرلینی وەک مووچەی هەفتانە پێشکەش بە یاریزانەکە کردووە، ئەم پارەیەش زۆرترین مووچەی هەفتانەیە کە تا ئێستا پێشکەش بە یاریزانێکی پرێمەر لیگ کرابێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە، کە هەوڵی تۆپچییەکان ڕووپەڕووی زۆر تەگەرە دەبێتەوە، بە تایبەتی لەگەڵ ڕکابەری هەردوو یانەی چێلسی و مانچێستەر یۆنایتد لەسەر ئەو یاریزانە جگە لە ئارەزووی ڕیاڵ مەدرید بۆ گەڕاندنەوەی مۆراتا بە پشت بەستن بە خاڵێکی ڕێکەوتنەکە لەگەڵ یۆڤێنتۆس، کە مافی گەڕانەوە بە شێوەیەکی سەرەکی بە ڕیاڵ مەدرید دەدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply