یاریزانانی بایەڕن میونشین پێکهاتەی نموونەیی بۆندزلیگا کۆنتڕۆڵ دەکەن

0
باشترین پێکهاتەی بۆندزلیگا

باشترین پێکهاتەی بۆندزلیگا

یاریگا

دوای ئەوەی خولی ئەڵمانیا کۆتایی پێهات، هەر وەک ساڵانی ڕابردوو پێکهاتەی نمونەیی بۆندزلیگا ئاشکرا کرا و یاریزانانی بایەڕن میونشین پێکاهتەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد و پشکی شێریان بەرکەوت.

بەگوێرەی ئەو پێکهاتەیە، کە پسپۆرانی بواری تۆپی پێ و ڕاهێنەران و ڕۆژنامەنووسان لە هەڵبژاردنی بەشداربوون، لۆریۆس کاریۆس گۆڵپارێزی ماینز نازناوی باشترین گۆڵپارێزی لە مانوێل نۆیەر وەرگرتووە، لە هێڵی بەرگری هەر یەکە لە ئالابا یاریزانی بایەڕن و هامێڵز یاریزانی دۆڕتمۆند و جۆناسان تاه یاریزانی لیڤەرکووزن دەستنیشان کراون.

لەهێڵی ناوەڕاست، ئەرتۆرۆ ڤیداڵ و تۆماس مۆلەر و دۆگلاس کۆستا لە بایەڕن میونشن و جۆلیان فیگل لە یانەی بڕوسیا دۆڕتمۆند هەڵبژێردراون، لە هێڵی هێرشبردنیش هەر یەکە لە
لیڤاندۆسکی لە بایەڕن کە گۆڵکاری بۆندزلیگایە و بێیر ئۆبامیانگ لە دۆڕتمۆند و تشیشاریتۆ لە لیڤەرکوزن دەست نیشان کراون.

سەبارەت بە باشترین ڕاهێنەری بۆندزلیگا، تۆماس تۆخل، ڕاهێنەری یانەی بڕووسیا دۆڕتمۆند توانی بەسەر گواردیۆلا زاڵ بێت، دوای ئەوەی وەک باشترین راهێنەری بۆندزلیگا دەستنیشان کرا، هەروەها لیڤاندۆسکی یاریزانی بایەڕن وەک باشترین یاریزانی بۆندزلیگا هەڵبژێردرا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply