دواجار پیانیچ قسەی خۆی کرد

0

یاریگا

میرالیم پیانیچ

میرالیم پیانیچ


میرالیم پیانیچ، یاریسازی بۆسنیایی یانەی رۆمای ئیتاڵیا ماوەیەکە دەنگۆی جیابوونەوەی لە گورگەکانی رۆما لە ئارادایە، بۆیە ئەو یاریزانی شەوی رابردوو قسەی خۆی کرد.

پیانیچ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەو دەنگۆیانە گوتی” راستە گرێبەستی زۆر بۆم هاتوون، بەڵام تا ئێستا باسم لە هیچ کامیان نەکردۆتەوە، ئەو یاریزانە ئەوەشی نەشاردۆتەوە لە ماوەی داهاتوو ئەگەر گرێبەستی تری پێبگات، ئەوا بەدواداچوونی بۆ دەکات، سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن، مەبەستی پیانیچ گرێبەستی یانەی یوڤێنتوسە.

یاریسازی رۆما، لەلایە بەرپرسانی یوڤێنتوسەوە کراوەتە ئامانج، بەڵام کێشەی ئەوەیە دوو وەرز گرێبەستی لەگەڵ رۆما ماوە و بڕی هەلوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی ۳۸ ملیۆن یۆرۆیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply