‏Marca هەموو شتێک لەبارەی رۆدریگێز ئاشکرا دەکات

خامێس رۆدریگێز

خامێس رۆدریگێز

یاریگا
خامێس رۆدریگێز، یاریزانی کۆلۆمبی یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا بە هۆی ئەوەی وەرزی رابردوو بوو بە یاریزانی یەدەک لە پێکهاتەی زینەدین زیدانی راهێنەری ئەو یانەیە، دەنگۆی زۆر لەو بارەوە بڵاو کرایەوە کە ریزەکانی ئەو یانەیە جێدێلێت.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” Marca”ی وەرزشی ئیسپانیا، زانیاری لەکەسێکی نزیک فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی شاهانەکان بەدەستهێناوە، ناوبراو داوای لە خۆرخێ مێندێز بەرێوەبەری کارەکانی رۆدریگێز کردووە، هەموو ئەو گرێبەستانە رتبکاتەوە کە پێشکەش بە یاریزانی کۆلۆمبی کراون، چونکە یانەکەیان هیچ نیازێکی فرۆشتنی ئەو یاریزانەیان نیە و دەیانەوێت وەرزی داهاتوو لەلایەن زیدانەوە چانسێکی تری پێبدرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە، سەرۆکی شاهانەکان پێی باش نیە، تەنها دوای دوو وەرز لە کرینی یاریزانێک بە بڕی ۸٠ ملیۆن یۆرۆ، بە ئاسانی دەستبەرداری ببن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر