ئەمشەو کۆتاییی بە ھەموو دەنگۆکان دەھێنرێت

0
خۆزێ مۆرینیۆ

خۆزێ مۆرینیۆ

یاریگا
ماوەیەکە دەنگۆی بەدەستەوە گرتنی ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا, لەلایەن خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی لە ئارادایە, سەرچاوەکانی بریتانیا دەڵێن, ئەمشەو ھەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە.

ئەمرۆ رۆژنامەی “as”ـی وەرزشی ئیسپانیا, دوای لێکۆلینەوەیەکی زۆر و بەدەستھێنانی چەندین زانیاری پشت راستکراو بڵاویکردەوە, بە ھۆی ئەوە خۆرخێ مێندێز, بەرێوەبەری کارەکانی مۆرینیۆی پۆرتوگاڵی ھەفتەی رابردوو کۆتایی بەو گواستنەوەیە ھێناوە, ئەمشەو دەبێتە دوایین یاری ڤان گال لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد, دواتر ریزەکانی ئەو یانەیە جێدێلێت.

ئەو سەرچاوەیە بە دڵنیاییەوە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە, مۆرینیۆ کۆتایی بە گفتوگۆکان ھێناوە و لە سبەی بە دواوە دەست بە پلانەکانی دەکات, بۆ وەرزی داھاتوو لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد, سەرەکیترین ھەوڵەکانیشی گواستنەوەی زلاتان ئیبراھیمۆڤیچی سویدیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply