ئەمرۆ دووا یاری ئەستێرەیەکی ئارجانتینایە

0
دیێگۆ ملیتۆ

دیێگۆ ملیتۆ

یاریگا
ھێرشبەری پێشووی ھەڵبژاردەی ئارجانتینا و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا, دیێگۆ ملیتۆ بریاریداوە ئەمرۆ دوایین یاری لە ژیانی وەرزشی خۆی لەگەڵ یانەی رایسینک کلاب ئەنجام بدات و مالئاوایی لە لاکێشەی سەوز بکات.

ئەمرۆ پێگەی “Sempreintr” بڵاویکردەوە, ملیتۆی ھێرشبەری پێشووی ھەڵبژاردەی ئارجانتینا ئەمرۆ دوایین یاری خۆی لەگەڵ یانەی رایسینگ کلاب ئەنجام دەدات و مالئاوایی یەکجاری لە تۆپی پێ دەکات, سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە, یاریزانی ئارجانتینی لە دوایین یاریدا میوانێکی تایبەتی دەبێت, ئەویش خۆزی مۆرینیۆی راھێنەری پۆرتوگالیە, کە لە دوایین یاری ئامادە دەبێت.

ملیتۆی تەمەن ٣٦ ساڵ, پێشتر لە ریزەکانی ھەر یەک لە یانەکانی ریال زاراگۆزای ئیسپانیا, جێنەوا, ئینتەر میلانی ئیتاڵیا, رایسینگ کلابی وڵاتەکەی یاری کردووە و ناسناوی جۆراوجۆری بەدەست ھێناوە.

خۆزێ مۆرینیۆ و دیێگۆ ملیتۆ

خۆزێ مۆرینیۆ و دیێگۆ ملیتۆ

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply