ئۆزیل بە باشترین یاریزان دەستنیشانکرا

مەسعود ئۆزیل

مەسعود ئۆزیل

یاریگا
مەسعود ئۆزیل, یاریزانی ئەڵمانی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا, لەلایەن ھاندەرانی یانەکەیەوە بە باشترین یاریزانە ئەم وەرزە دەستنیشانکرا.

لە راپرسی دەستنیشانکردنی باشترینەکانی ئارسێنال بۆ وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦, ئۆزیل یاریسازی ئەڵمانی تۆپ ھاوێژەکان, لەلایەن ھاندەرانی یانەکەیەوە بە باشترین یاریزانی یانەکەیان دەستنیشانکرا, پلەکانی دووەم و سێیەمیش ئالێکسس سانچێز و ھێکتۆر بێلێرین بەدەستیان ھێنا.

مەسعود ئۆزیل, وەرزی ئەمساڵ لەگەل ئارسێناڵ توانی ھەشت گۆل تۆمار بکات و ٢٠ پاسی گۆلیش دروست بکات, لە کۆتاییدا یانەکەی پلەی دووەمی ئەم وەرزەی پریمەر لیگی بەدەست ھێنا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply