ریال مەدرید مامەلە بە مۆراتا دەکات

ئالڤارۆ مۆراتا

ئالڤارۆ مۆراتا

یاریگا
ئالڤارۆ مۆراتا, ھێرشبەری ئیسپانی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئەو وڵاتە, دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بە بڕی ٢٢ ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە یوڤێنتوسی ئیتاڵیاوە کرد, بەندێکی گرێبەستەکەی کرینەوەی ئەو یاریزانە لەلایەن ریال مەدریدەوە بە بڕی ٣٠ ملیۆن یورۆ.

رۆژنامەی “as”ـی وەرزشی ئیسپانیا ئاشکرای دەکات, ھەریەک لە یانەکانی ئارسێنالی ئینگڵتەرا و پاریس سانجێرمانی فەرەنسا, ئامادەن بڕی ٦٠ ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی مۆراتا خەرج بکەن, ھەربۆیە ئەم بڕە پارەیە وای لە بەرپرسانی شاھانە کردووە, بە بڕی ٣٠ ملیۆن یورۆ ھێرشبەری پێشووی یانەکەیان بکرنەوە و دواتر بە ٦٠ ملیۆن یورۆ بفرۆشن بە یەکێک لەو دوو یانانە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە, ھەرچەند تا ئێستا بەرپرسانی مەدریدی ھیچ ھەوڵێکی فەرمیان نەداوە, بەڵام ئەگەر بێتو ئەو دەستەوارەیە بە فەرمی پێشکەشی یوڤێنتوس بکرێت, ئەوا لەو کاتەدا ئەوان دەبن لایەنی یەکەم لە کرینی مۆراتا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply