کاڤانی گرێبەستێکی نوێ پێدەگات

0
ئێدیسۆن کاڤانی

ئێدیسۆن کاڤانی

یاریگا
ئێدیسۆن کاڤانی, ھێرشبەری ئۆروگوایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا, پێدەچێت دوا وەرزی بێت لەگەڵ یانەکەی, بەڵام بەرپرسانی فەرەنسی ھەوڵ بۆ ھێشتنەوەی دەدەن.

ئەمرۆ سەرچاوەکانی فەرەنسا بڵاوییان کردەوە, دوای ئەوەی زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ, ھێرشبەری سویدی پاریس سانجێرمان چوونی خۆی لەو یانەیە یەکلایی کردەوە, بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت گرێبەستەکەی کاڤانی بۆ وەرزێکی تر نوێبکەنەوە, ھەرچەند ھێرشبەری ئۆروگوایی ھەوڵی چوون دەدات.

کاڤانی, گرێبەستەکەی لە ساڵی ٢٠١٨ کۆتایی دێت و چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا ھەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن, لەوانەش یوڤێنتوسی ئیتاڵیا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply