ئینتەر میلان سەخت بە دوای یاریزانێکی مانچێستەر سیتیە

مانچێستەر سیتی

مانچێستەر سیتی

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا, بۆ زیاتر بە ھێز کردنی ریزەکانی یانەکەیان بۆ وەرزی داھاتوو, ھەوڵ بۆ گواستنەوەی یایا تۆرێ ناوەراستکاری کۆتدیڤواری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا دەدەن.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” دەیلی مایل”ـی بەریتانیا ئاشکرای کرد, دێمیتری سلۆک, بەرێوەبەری کارەکانی یایا تۆرێ ئاشکرای کردووە, بەرپرسانی ئینتەر میلان سەخت بە دوای ئەو یاریزانەدان, ھەربۆیە چاوەروان دەکرێت, لە چەند رۆژی داھاتوو بە فەرمی ھەردوولا دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن, لەگەڵ یاریزانی کۆتدیڤواری.

تۆرێ ٣٣ ساڵ, بە ھۆی کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی, وەرزی داھاتوو ریزەکانی ئەو یانەیە جێدێلێت و چەندین یانە لەسەر ھێڵن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

یایا تۆرێ

یایا تۆرێ

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply