یاریزانێکی بارسێلۆنا لە پێکان رزگاری بوو

0
خاڤیەر ماسکێرانۆ

خاڤیەر ماسکێرانۆ

یاریگا
خاڤیەر ماسکێرانۆ, بەرگریکاری ئارجانتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا, پاش ئەوەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر گرانادا تووشی پێکان بوو, بۆ یارییەکەی کۆپا دێل رای ھیچ کێشەیەکی نیە.

ماسکێرانۆ لە دوایین یاری ئەم وەرزەی لا لیگا بەرامبەر گرانادا, بە ھۆی پێکانەوە بە ناچاری یاریگای جێھێشت و لە شوێنی ئەو ماتیۆ بەشداری لە یارییەکە کرد, ئەمرۆ پزیشکی ئەو یانەیە ئاشکرای کردووە, ماسکێرانۆ بۆ یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ھیچ کێشەیەکی نیە و دەتوانێت بەشداری بکات.

ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و سێڤییا, لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا, ھەفتەی داھاتوو شەوی یەک شەممە سەعات ١٠:٣٠ خولەکی شەو بە کاتی باشووری کوردستان, لە یاریگای ڤیسێنتی کالدێرۆن رووبەرووی یەکتر دەبنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply