گواردیۆلا داوای بەرگریکارێکی ریال مەدرید دەکات

دانی کارڤاخال

دانی کارڤاخال

یاریگا
پێپ گواردیۆلا, راھێنەری ئیسپانی یانەی ماچێستەر سیتی ئینگڵتەرا, دانی کارڤاخال بەرگریکاری باڵی راستی یانەی ریال مەدریدی وڵاتەکەی کردۆتە ئامانج.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن, پێپ ئەو کاتەی لە ریزەکانی بایرن میونشن بوو, چاودێری ئاستی یاریزانی ئیسپانی کردووە, بۆیە داوای لە بەرپرسانی مانچێستەر سیتی کردووە, بۆ گواستنەوەی کارڤاخال, دەست بە ھەوڵەکانیان بکەن, چونکە ئەو بەرگریکارە یەکێکە لەو یاریزانانی لە پلانەکەی ئەودا گونجاوە.

کارڤاخال لەو کاتەی پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە کردووە, توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات, ھەربۆیە ئەستەمە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەست بەرداری ببن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply