فەرمی: ناپۆلی یەکەم گواستنەوەی ئاشکرا دەکات

پارتنۆپی

پارتنۆپی

یاریگا
پاش ئەوەی یانەی ناپۆلی توانیان بلیتی وەرزی داھاتووی چامپیۆنز لیگ مسۆگەر بکەن, بەرپرسانی ئەو یانەیە دەستیان بە گواستنەوەی یاریزانان کردووە, بۆ توکمە کردنی ریزەکانی یانەکەیان.

ئۆریلیۆ دی لۆرێنتیس, سەرۆکی یانەی ناپۆلی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ” Sky Sport” ئاشکرای کرد, ئەوان توانیویانە کۆتایی بە گواستنەوەی پارتنۆپی بەرگریکاری تەمەن ٢٦ ساڵی یانەی ئێمپۆلی بێنن, ئەو بەرگریکارە وەرزی ئەمساڵ, بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی زۆرێک لە یانەکانی ئیتاڵیای بۆ خۆی راکێشاوە.

سەرۆکی ناپۆلەکان ئەوەشی نەشاردەوە, ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانانەی, مائۆریتزیۆ ساری راھێنەری یانەکەیان داوایان کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر