فەرمی: نالدۆ ریزەکانی ڤۆلفسبۆرگی جێھێشت

نالدۆ

نالدۆ

یاریگا
نالدۆ, بەرگریکاری برازیلی یانەی ڤۆلفسبۆرگی ئەڵمانیا دواجار ریزەکانی ئەو یانەیەی جێھێشت و پەیوەندی بە ریزەکانی شالکەی ئەو وڵاتەوە کرد.

پێگەی فەرمی یانەی شالکەی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە, بەرپرسانی یانە دوای چەندین گفتوگۆ لەگەڵ بەرگریکاری برازیلی, توانیان لەگەڵ ئەو یاریزانە بگەنە رێکەوتن, بەم ھۆیەوە وەرزی داھاتوو نالدۆ لە ریزەکانی یانەکەمان یاری دەکات.

نالدۆی تەمەن ٣٣ ساڵ, دوای کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڤۆلفسبۆرگ, ئامادەنەبوو لە ریزەکانی ئەو یانەیە بەردەوام بێت, بۆیە وەک یاریزانێکی سەربەست پەیوەندی بە شالکەوە کرد.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply