فەرمی: فالکاو دەگەرێتەوە ریزەکانی یانەکەی

رادامیل فالکاو

رادامیل فالکاو

یاریگا
رادامیل فالکاو, ھێرشبەری کۆلۆمبی یانەی مۆناکۆی فەرەنسا, وەرزی داھاتوو جارێکی تر دەگەرێتەوە ریزەکانی یانەی فەرەنسی.

دوای ئەوەی ھێرشبەری کۆلۆمبی پێشووی یانەکانی پۆرتۆی پۆرتوگال و ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا, نەیتوانی دوو وەرزی رابردوو لە پریمەر لیگ لەگەڵ هەریەک لە یانەکانی مانچیستەر یونایتد و چیلسی ئاستێکی باش پێشکەش بکات, ناچارە بگەرێتەوە ریزەکانی یانەی مۆناکۆ و کۆتایی بە گرێبەستە کاتییەکەی بێنێت لە پریمەر لیگی ئینگڵتەرا.

ڤادیم ڤاسیلیڤ, جێگری سەرۆکی یانەی مۆناکۆی فەرەنسا لەمبارەیەوە گوتی” فالکاو بە دڵنیاییەوە وەرزی داھاتوو دەگەرێتەوە ریزەکانی یانەکەمان, ھەربۆیە ئێستا سەرقالی کۆتایی پێھێنانی گرێبەستە کاتیەکەین.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply